کچێک خۆی مارە دەکات

لە ڕووداوێکی دەگمەندا، کچێکی میسری، لە ئاهەنگی مارەکردنەکەیدا خۆی رۆڵی” مارەبڕ” دەبینێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کچێکی میسری بەناوی زینە ئەشرەف، لە مەراسیمی مارەکردنی خۆی دەردەکەوێت، کەلەنێوان باوکی و هاوسەرەکەی دانیشتووە و ڕۆڵی”مارەبڕ” دەگێڕێت.

هەر لە گرتە ڤیدیۆکەدا، ئەحمەد ئیبراهیم، کە دەکاتە هاوسەری کچەکە لە کۆتایی مەراسیمەکەدا داوا لە ئامادەبووان دەکات کە نزا بۆ هاوسەرگیرییەکەیان بکەن.

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیی ئەو دوو گەنجە میسرییە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

بابەتی پێشتر

گریندایزەر دێتەوە

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بە دوكانێكدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share