سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركرایەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە سلێمان هەڵشۆیی دەستگیركراوەتەوە.

نەقیب كاروان مەحمود، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین بە وەكالەت لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سلێمان هەڵشۆیی جارێكی دیكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی دەمەقاڵیی لەگەڵ یەكێك لە خاوەن قەرزەكان گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروستبووە و هێزەكانی پۆلیس دەستگیریان كردووە و لە ئێستادا لە گرتووخانەی ڕانیە دەستبەسەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: رووبەڕووی ھەر گرووپ و تاقمێک دەبینەوە کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی موشەكبارانەكەی شاری هەولێر بڵاوكردەوە و دەڵێت، “رووبەڕووی ھەر گرووپ و…
Total
0
Share