شڤیۆنتێک بۆ یه‌که‌مجار ناسناوی کراوه‌ی ئه‌مریکای به‌ده‌ستهێنا

یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئاستی کچان ئه‌نجامدرا، ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.

ئیگا شڤیۆنتێکی پۆڵه‌ندی و ئه‌نه‌س جابری تونسی له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا بۆ وه‌رزی 2022 بردنه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر کارۆلین گارسیا و ئارینا سابالینکا به‌ده‌ستهێنا و یاریی فیناڵیان ئه‌نجامدا.

له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ کۆتاییدا خانمه‌ پۆڵه‌ندییه‌که “شڤیۆنتێک”‌ به‌ ئه‌نجامی دوو کۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا (6-2)، (6-7) و جامه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌، که‌ یه‌که‌مین ناسناوی کراوه‌ی ئه‌مریکا و سێیه‌مین ناسناوی گراند سلامه‌له‌ مێژوویدا.

پاڵه‌وانێتی کراوه‌ی ئه‌مریکا (US OPEN) یه‌کێکه‌ له‌ چوار پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌که‌ی جیهان، تیایدا براوه‌ (2000) خاڵ کۆده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ دوو ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار پاداشت به‌ده‌ستده‌هێنێت، پله‌ی دووه‌میش ده‌بێته‌ خاوه‌نی (1200) خاڵ و له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ ملیۆنێک و 300 هه‌زار دۆلار پاداشت وه‌رده‌گرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی كۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی سلێمانی ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

ئامادەكاری بۆ لێشاوی كۆچ لە توركیاوە بۆ ئەوروپا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share