ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه دووان له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد.
له چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دۆنباس ئارینا بووه میوانی یانه‌ی شاختار دۆنستیکی ئۆکرانی و یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات.
ئه‌ستێره‌کانی زێدان به پێکهاته‌یه‌کی یه‌ده‌گه‌وه هاتنه ناو یاریگا و له‌ڕووه‌کانی تاکتیکی و هونه‌رییه‌وه نه‌یانتوانی باشتر له شاختاری خاوه‌ن یاریگا ده‌ربکه‌ون و ئه‌و تایمه‌یان به‌بێ گۆڵ تێپه‌ڕاند.
له تایمی دووه‌مدا مه‌دریدیه‌کان سه‌رکه‌وتو نه‌بوون له پاراستنی گۆڵی تیبۆ کۆرتوا، له خوله‌کی 57 دێنتینهۆ گۆڵی یه‌که‌می بۆ شاختار تۆمارکرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیواکان به ئاسینسیۆ و هاوه‌ڵانی به‌هێزبوو گۆڵی یه‌کسانکردنه‌وه و پاشان بردنه‌وه تۆماربکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوویدا پێچه‌وانه‌بوو..
له خوله‌کی 82 مانۆر سۆلۆمۆن گۆڵی دووه‌م و فراوانکه‌ری ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ یانه ئۆکرانییه‌که تۆمارکرد، له کۆتا ساته‌کاندا له‌دوای به‌شداریکردنی ماریانۆ و ئیسکۆ و ڤینیسیۆز مێره‌نگی هه‌وڵیدا ئه‌نجامه‌که هاوتا بکاته‌وه، به‌ڵام له هیچکام له هێرشه‌کانیاندا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئۆکرانیه‌کان کۆتاییهات.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، هه‌ردوو یانه‌ی شاختار و ڕیاڵ مه‌درید به‌و حه‌وت خاڵ یه‌کسانبوونه‌وه و کێبڕکێکانی سه‌رکه‌وتنیان بۆ گه‌ڕی شه‌شه‌م دواخست.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی ڕێدبولز سالزبۆرگی نه‌مسایی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ تۆمارکرد، به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش توانیان به کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م بگرن و هیوایه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن به‌ره‌و قۆناغی 16 بگه‌ڕێننه‌وه.