ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، چێڵسی دۆڕاندنی تۆمار کرد و بوروسیا دۆرتمۆند له کۆپنهاگنی دانیمارکی برده‌وه.
له “ماکسیمێر ستادیه‌م” یانه‌ی دینامۆ زاگریبی کرواتی میوانداریی چێڵسی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی خانه‌خوێ کۆتاییهات، گۆڵه‌که له خوله‌کی 13 له‌لایه‌ن میسلاڤ ئۆرسیچه‌وه تۆمارکرا.
له یارییه‌کی به‌هێزی دیکه‌دا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له یاریگای “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی “ڤێستیڤالین” کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی 35، 42، 83 له‌لایه‌ن مارکۆ ڕۆیس و ڕافائێل گێرێرۆ، جود بێلینگهامه‌وه تۆمارکران.