ڕوداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا قوربانی لێكەوتەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا

چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیكەش برینداربوو بەهۆی ڕوداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل لە شاری تریر-ی ویلایەتی ڕاینلاند پالاتینات-ی ڕۆژئاوادی ئەڵمانیا و پۆلیسیش دەڵێت، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە.

سەرەتای ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی كانونی یەكەم بوو دەسەڵاتدارێتی شارەكە ئاشكرایكرد كەسێك بووەتە قوربانی، بەڵام دواتر ئامارەكە زیادیكرد و وتەبێژ بەناوی پۆلیس ئاماژەی بەوەكرد كە ئۆتۆمبێلێك ژمارەیەك خەڵكی لە ناوچەی تایبەت بە ڕێبواران شێلاوە و لە ئاكامدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 15ی دیكەش برینداربوون و دوپاتیشیكردەوە كە “هۆكاری پشت ڕوداوەكە ڕوون نییە” و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەردەوامە.

بەپێی ئەوەی میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە تۆمەتبارەكە بەڕەگەز ئەڵمانییە و تەمەنی 51 ساڵە.

ساتی دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە:

لە 9ی تشرینی دووەمی ڕابردووش ڕوداوێكی چەقۆوەشاندن لە ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕویدا و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون، بەڵام لێكۆڵینەوەكان دواتر ئاشكرایانكرد كە بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە بووە.

بابەتی پێشتر

مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی شاختار

بابەتی دواتر

كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر: گرنگە كۆتایی بە بوونی پەكەكە بهێندرێت لە شەنگال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەروو 74 دۆلارەوە…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
Total
0
Share