وەزارەتی پێشمەرگە: هەموو جۆرە نمایش و خۆدەرخستنێک بە جلوبەرگی سەربازییەوە قەدەغەیە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم فەرمانێکی وزاری دەرکرد بۆ هەموو فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی و تیایدا هاتووە، هەموو جۆرە نمایش و خۆدەرخستنێک لەناو بنکە و بارەگا سەربازییەکان بە جلوبەرگی سەربازییەوە قەدەغەیە.

لە فەرمانەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە، ئاسایشی بنکە و بارەگای سەربازی، ئاسایشی تاکەکان و ئاسایشی زانیاری، بۆ راگرتنی ئەو دیاردە نەگونجاو و ناشارستانی و نادرووستەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سۆشیاڵمیدیا رۆژانە بڵاودەکرێتەوە، ئەم بڕیارانە دەرکراون.

قەدەغەکردنی هەموو جۆرە پۆست و بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە نمیاش و خۆدەرخستن و ریکڵامێک و بڵاوکردنەوەی هەموو شێوەیەکی چالاکیی کەسی ئەفسەر و فەرماندە و پێشمەرگە بە جلوبەرگی سەربازی و لە بنکە و بارەگا سەربازییەکاندا کە زیان بە شکۆ و کەسایەتییان بگەیەنێت هەر بۆیە تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەوە چالاکییەکان دەگوازرێتەوە.

هاوکات، هەموو تەشیر و ناوزڕاندنێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سۆشیاڵ میدیاوە بەرامبەر بە هەر کەسێک بکرێت، جا بە هەر شێوەیەک بێت، پۆستکردن یاخود کۆمێنتی نەشیاو و نەگونجاو یاخود وێنە بڵاوکردنەوە، ئەنجامدەرانی بە توندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ ئەو زیندانییە سیاسیانەی زەوییان پێدەدرێت

ئیدارەی گەرمیان، رایگەیاند، “سبەینێ تیروپشک بۆ سوودمەندانی زەویی زیندانییانی سیاسی ئەنجامدەدرێت”. ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو ناوانە دەکەینەوە…
Total
0
Share