وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن كۆمپانیاكان دەركرد

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكاتەوە كە لەكاركردن وەستاون و ساڵانێكی زۆرە باجیان نەداوە، لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ دەركراوە و دەبەخشرێن لە باج و تەنها باجی یەك ساڵیان لێوەردەگيرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێی وەزیری دارایی و ئابوریی ھەرێم و ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێم ئامادەبوو داوا لە ژووری بازرگانیی سلێمانی كرا كە ئەو كۆمپانیایانە ئاگاداربكاتەوە كە ساڵانێكی زۆرە لە كاركردن وەستاون و باجیان نەداوە و سەردانی فەرمانگەی باج بكەن بە مەبەستی پاكتاوكردن و تەنها باجی یەك ساڵیان لێوەردەگرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارە تاكو 20ی ئەیلولی 2022 كاری پێدەكرێت و بە هیچ شێوەیەك درێژناكرێـتەوە.

بابەتی پێشتر

حكومەت بەبێ سەدر پێكدەهێنرێت؟<br>"چاوەڕێی دەستپێشخەریی سەرۆك بافڵ-ـین تەنگژە سیاسییەكە خاوبكاتەوە"

بابەتی دواتر

دەستگیرا بەسەر 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك…
Total
0
Share