(ڤیدیۆ) یوڤێ بە خاڵێکەوە لە ئارتیمۆ فرانکی گەڕایەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە فیۆرنتینا یەکسانبوو.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای “ئارتیمۆ فرانکی” بووە میوانی یانەی فیۆرنتینا، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لاڤیکیا سنیۆرا” لە خولەکی نۆ لەلایەن ئارکادیۆز میلیکەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 29 لەلایەن کریستیان کوامی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی یوڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە نۆ خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی کالچیۆ سەرکەوت، لە بەرامبەردا یانەی فیۆرنتینا بە شەش خاڵەوە چووە پلەی دەیەم.

بابەتی پێشتر

محەمەد حەلبووسی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن لە بەرلین لووتکەی بوندس لیگای لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share