پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە بڕی 162 ملیۆن دینار بۆ بەرگرتن لە مەترسییەكانی لافاو تەرخانكرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی بەرگرتن لە مەترسییەكانی ڕوودانی لافاو لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 93 ملیۆن دینار، بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر لە كارێكی هەرەوەزیدا خاوێنكردنەوە و ڕێكخستنی ڕێڕەوی سروشتیی ئاوی بارانی لە پیڕەشەوە تا گەڕەكی هەولێری نوێ دەستپێكرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی 69 ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێریی پارێزگای هەولێر، كەندی سروشتیی ڕێڕەوی ئاوی باران لە پشت فڕۆكەخانەی هەولێرەوە تاوەكو هەردوو گوندی تووڕەق و سوێری خاوێنكردەوە.