پەرلەمانتارێک: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری بەشێک لە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری بەشێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات بەتایبەت کێشە دارایی و نەوتییەکان.

عەلاوی بەنداوی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، گفتوگۆی نێوان لایەن و حزبە سیاسییەکان لەپێناو تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە بەردەوامن، بۆ ئەوەی بتوانین لە دوو رۆژی ئایندەدا بەبێ هیچ لەمپەڕێک کۆتاییپێبهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمواری ئەو یاسایە چارەسەری بەشێک لە کێشەکانی هەرێم و بەغداد دەکات بە تایبەت دارایی و نەوتییەکان، جگە لەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی خشتەی بودجە بە خێرایی بهێنرێتە پەرلەمان، چونکە لە ئێستادا حکومەت چاوەڕێیە هەموارەکە تێپەڕێت بەپێی ئەوە خشتەی بودجە رەوانە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

سوپای عێراق ڕێگری كردووە لەوەی “گروپێكی داعش” لە سوریاوە بێنە ناو خاكی وڵاتەكەیەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكردووە، شكستیان بە هەوڵێكی داعش هێناوە بۆ دزەكردنە ناو عێراقەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share