دوو ژن دەستگیركران دەیانویست بە قاچاخ بێنە عێراق

وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی دوو ژنی ڕاگەیاند كە هەوڵیانداوە بە قاچاخ سنوورەكان ببەزێنن و خۆیان بگەیەنن بە عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، هێزەكانی فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی یەك، دوو ژنیان دەستگیركردووە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بێنە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو دوو ژنە بیانین و دەیانویست بە شێوەیەكی نایاسایی لە سوریاوە بپەڕنەوە و بێنە ناو عێراق، بەبێ ئەوەی ڕەگەزنامەیان ئاشكرابكات.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، هێزەكانی لیوای یەكی فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور، دوو ژنەكەیان دەستگیركردووە و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداریان كردوون بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ داهاتووی سێ یاریزانی بەرشلۆنە یەكلایی دەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی هاوسەرگیریی مسیارەوە فەتوای دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share