ڕووداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان ڕوویدا و شۆفێرەكە برینداربوو

بارهەڵگرێك كە ئاردی بارکردبوو، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی لە بارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “کاتژمێر 10:10 خوولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەست دا، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان بوونەتە دیاردە، زۆربەی ڕووداوەكان وەرگەڕانی بارهەڵگر و تانكەرن و هەندێك جار گڕگرتن و سووتانی سوارڕۆكانیان لێدەكەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل: پابەندی هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نابین ئاسایشمان بخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

سەرەتاکەی لە پاکستانەوە دەستیپێکردووە.. گۆتێرێش: زەوی وێران دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران: شوێنى مه‌ده‌نى كراوه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیل پاساوه‌

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه‌ له‌ نزیک کونسوڵخانەی…
Total
0
Share