لێكۆڵینەوەیەك: خواردنەوەی چا تەمەن درێژدەكات

لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیی نوێ دەڵێت، خواردنەوەی چا كاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە و تەمەنی مرۆڤ درێژدەكات.

توێژەرانی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە بەریتانیا، كاریگەرییەكانی خواردنەوەی “چا”یان لەسەر تەندروستیی مرۆڤ شیكردووەتەوە و وەك خۆیان دەڵێن، گەیشتوون بەو ڕاستییەی كە خواردنەوەی چا بە بەردەوامی سوود بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، ئەو كەسانەی ڕۆژانە دوو كوپ چا دەخۆنەوە، پێدەچێت ماوەیەكی زیاتر بژین بەراورد بەو كەسانەی چا ناخۆنەوە.

توێژەرانی پەیمانگە بەریتانییەكە ئاشكرایانكردووە، خواردنەوەی ڕۆژانەی چا بە ڕێژەی 9 – 13% كاریگەریی هەبووە لەسەر تێكڕای مردنەكان لە ماوەی 10 ساڵدا، بە تایبەت ئەو كەسانەی كە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكانیان هەبووە.

خاڵێكی جیاواز لە زۆربەی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەكانی پێشوو، بریتییە لەوەی لێكۆڵینەوە نوێیەكە دەڵێت، “بەكارهێنانی شەكر یاخود شیر لەگەڵ چاییدا، كاریگەرییە باشەكانی لەسەر تەندروستی ناگۆڕن و ڕێگرنابن لە گەیشتنی سوودەكانی چا بە جەستە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فیتنە و ناكۆكی بە هەڵوێستی حەكیمانە و مامەڵەی شیاو پوچەڵكرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنەوە وزارییەكان بەردەوامبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share