بافڵ جەلال تاڵەبانی: فیتنە و ناكۆكی بە هەڵوێستی حەكیمانە و مامەڵەی شیاو پوچەڵكرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی حەکیمانەی موقتەدا سەدر و مامەڵەی شیاوی سەرکردە و هێزە نیشتمانییەکان ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی مەرامی فیتنە و ناکۆکی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو مەینەتییەکی نیشتمانیین، بەڵام گرفت و ئالنگاریی زۆر هەبوون کە گەلان بە ئیرادە و حیکمەت تێیانپەڕاندووە بۆ چەسپاندنی یەکڕیزی و بەردەوامیی بونیادنان.

وتیشی، “هەڵوێستی حەکیمانەی سەماحەتی موقتەدا سەدر و مامەڵەی شیاوی سەرکردە و هێزە نیشتمانییەکان ڕۆڵی گەورەیان هەبوو لە پووچەڵکردنەوەی مەرامی فیتنە و ناکۆکی”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی داواشیكرد هەمووان پێکەوە “هەوڵ بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بدەین و عێراقێکی سەقامگیر و ئاوەدان بۆ هەموو پێکهاتەکان بونیادبنێین”.

دوای ئەوەی دوێنێ ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە.

دواتریش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها گروپە چەكدارییەكانی سەر بە لایەنە شیعییەكان دروستبوو و تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ درێژەی كێشا، بەر لەوەی موقتەدا سەدر لە وتارێكدا داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق كرد و دژایەتیی خۆی بۆ شەڕ و توندوتیژی دووپاتكردەوە و هەڕەشەی لە لایەنگرانی كرد ئەگەر نەكشێنەوە، ئەوا حاشایان لێدەكات و هەڵوێستی بەرامبەریان دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: خواردنەوەی چا تەمەن درێژدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فارس عیسا: هەنگاوی یەکەم نراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی…
Total
0
Share