لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە دەستگیرا بەسەر سێ سەكۆی كاتیۆشادا كە بۆردومانی كۆرمۆریان پێكراوە

لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە دەستگیرا بەسەر سێ سەكۆی كاتیۆشادا كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆردومانی سنووری ناحیەی قادركەرەم و كێڵگەی غازی كۆرمۆريان پێدەكرا.

ڕاگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاویكردەوە، دەستگیركرا بەسەر سێ سەكۆی كاتیۆشادا كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆردومانی سنووری ناحیەی قادركەرەم و كێڵگەی غازی كۆرمۆریان پێدەكرا.

هەر ئەمڕۆ یەكشەممە، لەلایەن هێزەكانی كۆماندۆوە هێرشێكی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر پوچەڵكرایەوە و دەست بەسەر ئامرازەكانی هەوڵی هێرشەكەدا گیرا.

مانگی ڕابردوو لانیكەم جارێك و مانگی پێشتریشی سێجار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی غازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادركەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران.

بابەتی پێشتر

بەشداریکردنی لوکاکو لە "دێربی میلان" گومانی لەسەرە

بابەتی دواتر

هەڕەشەی كوشتن و تەقاندنەوەی ماڵ لە چەند بەرپرسێك دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share