دوو كەشتیی سەربازیی ئەمریكی گەرووی تایوان دەبڕن

دوو كەشتیی سەربازیی ئەمریكی بە ئاوە نێودەوڵەتییەكانی گەرووی تایوان تێدەپەڕن، لە یەكەم هەنگاوی لەو جۆرەدا پاش زیادبوونی بارگرژییەكان لەگەڵ چین دەربارەی سەردانی نانسی پیلۆسی بۆ تایوان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ بەرپرسی ئەمریكییەوە ڕایگەیاند، هەریەك لە كەشتیی ئەمریكی (چانسلۆرزفیل) و (ئەنتیتام) كردەی تێپەڕین بە گەرووەكەدا ئەنجامدەدان.

لەم ساڵانەی دواییدا، كەشتییە سەربازییەكانی ئەمریكا، هەندێك كاتیش كەشتی سەر بە وڵاتانی هاوپەیمانی وەك بەریتانیا و كەنەدا بەشێوەیەكی ڕۆتینی بە گەرووەكەدا ڕەتدەبن، ئەمەش نیگەرانیی پەككین-ی لێدەكەوێتەوە.

چین، كە تایوان بە هەرێمێكی سەر بە وڵاتەكەی ناودەبات، مانۆڕێكی سەربازی لە نزیك دوورگەكە ئەنجامدا، دوای ئەوەی لە سەرەتاكانی ئەم مانگەدا نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانی تایوانی كرد.

سەردانەكەی پیلۆسی توڕەیی پەككین-ی زیادكرد، كە پێیوایە هەوڵی ئەمریكایە بۆ دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆی چین.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) میلان به‌ بردنه‌وه‌ له‌ بۆلۆنیا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی کالچیۆ

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی شازادە دیانا دەفرۆشرێت.. نرخەکەی چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share