چوار درۆن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد خرانەخوارەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، چوار درۆنیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد خستووەتەخوارەوە.

فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، چوار درۆن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد خراونەتەخوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێبکەوێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە، هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیان، مامەڵەیان لەگەڵ درۆنەکان کردووە و توانیویانە بە سەرکەوتوویی بیانخەنەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share