تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویداوە كە تەقینەوەكە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە لەسەر شەقامەكە و كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەقینەوەكە تەنها زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەرمی شەش گەشتیاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لە توركیاوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

مامەڵەكردن بە ئاژەڵی دڕندەوە قەدەغە دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share