ژمارەیەك خانووی هاوڵاتییانی كورد لە كەركوك ڕووخێندران

بە بڕیاری قائیمقامی كەركوك، ژمارەیەك خانووی هاوڵاتییانی كورد لە گەڕەكی شۆراوی شارەكە ڕووخێندران.

لە هەڵمەتێكدا كە قائیمقامیەتی كەركوك بە پاڵپشتی هێزە ئەمنییەكانی شارەكە ئەنجامیدا، ئەمڕۆ زیاتر لە 10 خانووی هاوڵاتییانی كورد لە گەڕەكی شۆراو ڕووخێندران.

بیانووی هەڵمەتەكە لابردنی خانووە تەجاوزەكانە، بەڵام لە هەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا تەنها ئەو گەڕەكە كوردنشینە كراوەتە ئامانج.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، هەڵمەتەكە لەكاتێكدایە زیاتر لە 80%ی خانووەكانی كەركوك تاپۆنین، بەڵكو ڕەقەمن یان تەجاوزن.

ئەوەشی وت، زەوی ئەو ناوچەیە لە دوای ساڵی 2003ەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئەوكاتی كەركوكەوە بەسەر هاوڵاتییانی كورددا دابەشكراون، ئەوانەش ڕووخێندراون هەیكەلن و هێشتا تەواونەكراون.

هەفتەی پێشتر بە بڕیاری فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بەوەکالەت، كە لە نەتەوەی توركمانە، خانووی ژمارەیەك هاوڵاتیی عەرەب بەهەمان شێوە ڕووخێندران.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، دواتر دۆخەکە گەیشتە ئەوەی عەرەب و تورکمان کەوتنە دوو بەرەی دژ بەیەک، پاشان هەردوولا ڕێککەوتن و ئاشتەواییان ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران: ڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share