نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 100 دۆلار.

لە مامەڵەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت گەیشتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك پاش بەرزبوونەوەی 3.53 دۆلار لە نرخەكەی بە ڕێژەی 3.66%.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی ڕۆژئاوای تەكساس گەیشتە 93.66 دۆلار بە بەرزبوونەوەی 3.30 دۆلار لە نرخەكەی بە ڕێژەی 3.65%.

بەرزبوونەوەی نرخ دوای ئەو دابەزینە بەردەوامە دێت كە هەفتەی ڕابردوو بازاڕی نەوتی گرتەوە و بەهۆیەوە بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی.

بابەتی پێشتر

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك خۆی پارێزگاری لە باڵەخانەی دادگا كرد

بابەتی دواتر

هادی عامری و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ سێشەممە دابەزی. لە…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بانكی ناوەندی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی” و هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئاشكرادەكات. ئیحسان…
Total
0
Share