نێچیرڤان بارزانی: عێراق چیدیكە بەرگەی ئەم هەموو ‏قەیرانە سەخت و بارگرژییانە ‌ناگرێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و پەكخستنی دەسەڵاتی دادوەری پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “‏پەكخستنی دامەزراوەی دادوەریی دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، بۆیە داوا لە هەموو ‏لایەنەكان و لە خۆپيشاندەران دەكەین دامەزراوەكان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی بپارێزن ‏و لە ڕەوتی ئاشتییانە ‌و مەدەنی دوورنەكەونەوە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد، “وڵات چیتر بەرگەی ئەم هەموو ‏قەیرانە سەخت و بارگرژییە ‌ناگرێت و درێژەكێشانی زیاتری ئاڵۆزی، دواجار بە ‏زیانی تەواوی گەلی عێراق تەواو دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، “بەوپەڕی پەرۆشی و نیگەرانییەوە لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق دەڕوانین كە تا ‏دێت ‌بە ئاراستەی پەرتەوازەیی و قووڵتربوونەوەی زیاتری قەیرانەكان و ‏دووركەوتنەوەی ئاسۆی چارەسەردا دەڕۆن. دۆخەكە‌ وا خەریكە داهاتووی وڵات و ‏ئاشتیی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەكی جدییەوە و كۆی پرۆسەی سیاسی و ‏حوكمڕانی و دامەزراوەكان پەكدەخات”. ‏

سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “خۆپيشاندانی مەدەنیی ئاشتییانە، مافێكی ڕەوا و دەستووریی پارێزرا‌وە، بەڵام ‏پەكخستنی دامەزراوەی دادوەریی دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات، بۆیە داوا لە هەموو ‏لایەنەكان و لە خۆپيشاندەران دەكەین دامەزراوەكان و ئاشتیی كۆمەڵایەتی بپارێزن ‏و لە ڕەوتی ئاشتییانە ‌و مەدەنی دوورنەكەونەوە و وڵات چیتر بەرگەی ئەم هەموو ‏قەیرانە سەخت و بارگرژییە ‌ناگرێت و درێژەكێشانی زیاتری ئاڵۆزی، دواجار بە ‏زیانی تەواوی گەلی عێراق تەواو دەبێت”.‏

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، “ئێمە ‌لە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە جەخت لەوە دەكەینەوە كە وەك هەمیشە ‏بەشێكین لە چارەسەر و هەموو هاوكارییەك دەكەین بۆ لێكگەیشتن و پێكهاتنی ‏لایەنە عێراقییەكان. وڵات پێویستی بە گفتوگۆیەكی جددیی نیشتمانی و ‏بەرپرسیارانەی لایەنە سیاسییەكانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لەسەر بنەمای ‏دەستوور، هەر ئەوەش‌ ‌تاكە ڕێگەی دروستە بۆ دەرچوون لە قەیران و بنبەستی ‏سیاسی و گەیاندنی وڵات بە كەناری ئارامی”. ‏

بابەتی پێشتر

سەدر پاشگەزبووە و داوایەك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات

بابەتی دواتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد: چاودێریی دۆخی عێراق دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: تائێستا هه‌زاران كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی به‌ نایاسایی وه‌رده‌گرن

په‌رله‌مانتارێكى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر و پله‌ی باڵای سه‌ربازی خانه‌نشینكراون به‌رده‌وامه‌ و…
Total
0
Share