ئەمساڵ زیاترە لە كۆی دوو ساڵی ڕابردوو
وەبەرهێنان لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین زیادیكردووە

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت، مۆڵەتەكانی وەبەرهێنان لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین زیادیانكردووە و تا كۆتایی ئەمساڵ هێندەی دوو ساڵی ڕابردوو زیاتردەبن.

ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەبەرهێنانی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان-دا كۆبووەوە. پاشان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “16 پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازیمان هەیە و لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ ئەوەی پەلەبكرێت لە دیاریكردنی شوێنەكان بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانە دروستبكرێن و كارئاسانی بكرێت بۆ وەبەرهێنەران”.

لە بارەی بنیادنانی شاری پیشەسازیی عەربەت، یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕایگەیاند، دەست بە كاركردن لە پڕۆژەكەدا كراوە، بەڵام هەندێك ڕێكاری پێویستی ماوە تەواوبكرێن.

یاسین مەحمود ئاشكرایكرد، “ژمارەی مۆڵەتەكانی وەبەرهێنان ئەمساڵ زیاترن لە ساڵی ڕابردوو، وابڕوات تا كۆتایی ئەمساڵ هێندەی دوو ساڵی ڕابردوو زیاتردەبن”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێم پێكدەهێنێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی بەنزینی سوپەر ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share