چێوەی هەماهەنگی ئیدانەی ڕووداوەكانی ئەمڕۆی بەغداد دەكات و دەڵێت، “ڕەوتی سەدر دامەزراوەکان داگیردەکات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت لەسەر ئەو دۆخە بێتە دەنگ، هاوکات کشانەوە لە پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەریش دەکاتە مەرجی گفتوگۆ”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا چێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەكردووە، “ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە جددییە ده‌كەین كه كرایه سه‌ر دامەزراوەی دادوەری و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتیی ته‌واوی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبگرێت “.
ڕەتیشی دەکەنەوە هیچ پەیامێک لە ڕەوتی سەدر یان هەر بانگەوازێک بۆ دیالۆگی ڕاستەوخۆ وەربگرین، تا خۆپیشاندەران لە ئەنجومەنی نوێنەران و بەردەم دەسەڵاتی داوەریی نەكشێنەوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی چێوەی هەماهەنگی هاتووە، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیارێتی ته‌واوی پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی سامانی گشتی و ژیانی فەرمانبەران و بەرپرسان بە تایبەتی دەسەڵاتی دادوەری هه‌ڵبگرێت.
هەروەها داوا له گه‌لی عێراقیش كراوه كه ئامادەیی تەواوی بۆ هەنگاوی داهاتوو هەبێت و قسەی خۆیان دژی ئه‌وانه بكه‌ن كه سوكایه‌تیی به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە کە “هەڵوێستی ڕوونی خۆیان لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژییە جدییە بۆ دامەزراوە دەستوورییەکان بەتایبەتی دەزگای دادوەری و دامەزراوەی یاسادانان ئاشكرا بکات”.