هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنى ئه‌میرێكى مه‌ترسیدارى داعشی ڕاگه‌یاند

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستگیركردنى یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین ئه‌میره‌كانی داعشیان ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى چه‌ندین هاوڵاتیی ڕۆژئاواى كوردستان.

فه‌رهاد شامی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتى (هه‌سه‌ده‌) له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ شه‌ڕڤانان یه‌كێك له ‌مه‌ترسیدارترین ئه‌میره‌كانی داعشیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌شداری له‌چه‌ندین هێرش و په‌لاماردا كردووه‌ له‌نێویشیاندا هێرشه‌كه‌ی ‌ساڵی 2014-ه‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر شاری كۆبانێ.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ ئه‌میره‌كه‌ى داعش ده‌ستى هه‌بووه‌ له‌ كوشتنى چه‌ندین هاوڵاتیی له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى ‌ڕۆژئاوای كوردستان.

به‌رپرسه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، دواتر چه‌ندین دانپێدانانی ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ژه‌مه‌ ڤاكسینى فایزه‌ر گه‌یشته‌ عێراق

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
4
Share