تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتوچۆ کرا

بەیانیی ئەمڕۆ تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتۆچۆ کرا، تا ئێستا نازانرێک تەقەکەرەکان کێ بوون.

لە ناوچەی تابین لە نزیک قەزای دوکان تەقە لە چوار کامێرای پێوانی خێرایی ئۆتۆمبێل کرا.

هۆکاری تەقەکردن و زیانەکانی تا ئێستا نەزانراوە و تەقەکەرەکانیش دیارنین.

ماوەی چەند مانگێکە کامێراکانی پێوانی خێرایی ئۆتۆمبێل لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە وەرگیراوە و سلێمانی وەک یەکەم پارێزگا سیستمەکەی تێدا تاقیدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: چوار ساڵی داهاتوو ڕێژەی بێكاری لە هەرێم بۆ سەروو یەك ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share