کەشناسی: لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى  بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو نزمدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارە ئەگەری کەمێک زیاد بوونی هەیە  بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

چاڤی: بەرشلۆنە لەسەر ڕێگە ڕاستەكەیە

بابەتی دواتر

دەستەی دەسپاكی فۆرمی پاداشت و سزا دەدات بە وەزارەتەكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رادەگەیەنێت، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل وپیاسەكردن،پێویستی بەچەك و ماددەی سەرخۆشكەر نییە. فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر…
Total
0
Share