ڤیدیۆ.. گوندی لهێبان لە ترسی هێرشی چەکدارانی داعش چۆڵکرا

لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی لە سەرگەڕانی کەرکوک ڕایگەیاند، دانیشتوانی گوندی لهێبان گوندەکەیان چۆڵکردووە و چەکدارانی داعش چوونەتە گوندەکەوە.

ڕەمەزان عوسمان، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتی لە سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێشتر لەبارەی جوڵەی چەکدارانی داعشەوە زانیاری دراوە بە دانیشتوانی گوندەکە، بۆیە گوندەکە چۆڵکراوە”.

عەلی ڕەحمان، دانیشتوی گوندی لهێبان بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی گوندمان جێهێشت و گوندەکەمان ئێستا داعشی تێدایە ، بۆخۆم یەکێک بووم لەوانەی دەرگای ماڵەکەم بۆ دانەخرا بەبێ هیچ کەل و پەلێک ماڵ و حاڵمان بە جێهێشت

ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی لهێبان لە سنووری قەزای سەرگەڕانی کەرکووک بەهۆی ترسی چەکدارانی داعشەوە چۆڵکراوە و خەڵکی گوندەکە کەلوپەلە پێویستەکانیان بە ڕۆژ بردووەتە دەرەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک ڕایگەیاند، خەڵکی گوندەکە پێیان ڕاگەیاندووم کە ترسیان لە چەکدارانی داعش هەیە بەشەودا هێرشبکەنە سەریان و بەهۆیەوە گوندەکە چۆڵکراوە.

لەبەشێک لە شایەتحاڵان لە دەرەوەی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستایان ڕاگەیاند، ئاگر لەناو گوندەکەدا دەبینرێت، بەڵام نازانرێت کە هۆکاری ئاگرەکە چییە.

گوندی لهێبان دەکەوێتە بناری چیای قەرەچوغ و کەوتووەتە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.

بابەتی پێشتر

سوپای هیندستان 13 کەسی مەدەنی خۆی بە هەڵە کوشت

بابەتی دواتر

تێڕوانینى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى یه‌كێتى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندكاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share