کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزمدەبنەوە و تۆز و خۆڵێکی سوکیش دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سوک، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سوک لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک زیاد بوونی هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با بۆ ماوەیەکی کەم، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.