وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی بۆ فەرمانبەرانی راگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچەی بۆ فەرمانبەرانی خۆی راگەیاند و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی وەزارەتەکەی دەستپێدەکاتەوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی مووچەخۆرانی هیچ کام لە وەزارەتەکانی دیکە ناگرێتەوە و هەر ئەمەش ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە.

رائد مالکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەوەی وەزارەتی دارایی کردوویەتی سەرپێچیکردنی یاسایە کە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دیکەی لە بڕیارەکە بێبەشکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواخستنی ناردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان پێچەوانەی یاسایە و فەرمانبەران باجەکەی دەدەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share