وەزارەتی بازرگانیی جوتیاران ئاگاداردەكاتەوە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم سەرجەم ئەو جوتیارانە ئاگاداردەكاتەوە كە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە سبەینێ سەردانی سایلۆ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی تایبەت بە ساڵی 2022.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری سەرجەم ئەو جوتیارانە دەكەینەوە كە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە سبەینێ سەردانی سایلۆ بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی پارەی تایبەت بە ساڵی 2022”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، چەكی پارەكە لە ژمارە 1427 دەستپێدەكات تاوەكو 1631 و دابەشكردنی پارەكەش لە سبەینێوە دەستپێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

كازمی: سبەینێ گفتوگۆی نیشتمانی بە بەشداریی سەركردەی لایەنەكان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

ساڵی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی پێدەدرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share