سەدر خۆپیشاندانەكەی شەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات

موقتەدا سەدر بڕیاریدا ئەو خۆپیشاندانە دوابخرێت كە بڕیاربوو شەممەی داهاتوو لە بەغداد ئەنجامبدرێت.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا سەرەڕای دواخستنی خۆپیشاندانەكە ڕایگەیاند، گەل لەسەر مانگرتنەكەی بەردەوام دەبێت تا هێنانەدی خواستەكانی.

وتیشی، دواخستنی خۆپیشاندانەكە تا كاتێكی دیكە دەبێت.

پێشتر محەمەد ساڵح عێراقی كەسی نزیك لە سەدر داوای لە شوێنكەوتووانی ڕەوتەكەیان كرد ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

پێکانی کانتی، چێڵسی و فه‌ره‌نسای شۆک کردووه‌

بابەتی دواتر

هەسەدە داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕوسیا دەکات تورکیا ڕابگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share