مەترسیی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە

سەرۆكی شارەوانیی ئەو شارەی وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا-ی تیایە هۆشداریدەدات لە ڕوودانی كارەسات لە وێستگە ئەتۆمییەكە كە ئێستا لەژێر دەستی هێزەكانی ڕوسیادایە و دەڵێت، مەترسییەكەی “ڕۆژانە ڕوو لە زیادبوونە”.

دیمیترۆ ئۆرلۆڤ سەرۆكی شارەوانیی ئینرگودار ڕایگەیاند، ئەوەی لەوێ ڕوودەدات تیرۆرێكی ئەتۆمیی ڕوونە، بەشێوەیەك لەهەر ساتێكدا كۆتایی دێت كە پێشبینی ناكرێت.. مەترسییەكەی هەموو ڕۆژێك ڕوو لە زیادبوونە.

هێزەكانی ڕوسیا لە ڕۆژەكانی یەكەمی شەڕی ئۆكرانیا دەستیان بەسەر وێستگەی زاپۆریژیا بۆ وزەی ئەتۆم گرت كە بە گەورەترین لە ئەوروپا دادەنرێت.

وێستگەكە لەم ماوەیەدا چەند جارێك ڕووبەڕووی بۆردومان بووەوە، لەكاتێكدا مۆسكۆ و كیێڤ یەكتر بەو بارگرژییە تۆمەتباردەكەن.

كیێڤ، مۆسكۆ تۆمەتباردەكات بە بڵاوكردنەوەی هێز و چەك و تەقەمەنی لە وێستگەكە و ئەنجامدانی هێرش و بەكارهێنانی وێستگەكە وەك قەڵغانێك بۆ ڕێگری لە وەڵامدانەوەی سەربازانی ئۆكرانیا.

لای خۆیەوە ڤلادیمێر رۆگۆڤ ئەندامی ئیدارەی سەربازی و مەدەنی سەر بە ڕوسیا ڕایگەیاند، بەمدواییە وێستگەكە لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئۆكرانیاوە بۆردومانكراوە.

وتیشی، “مووشەكەكان لە ناوچەكانی نێوان ڕوباری دنیبر و وێستگەكە كەوتوونەتەوە”.

بۆردومانی سەر ویستگەكە مەترسیی ڕوودانی كارەساتی ئەتۆمی هێناوەتە ئاراوە، بەهۆیەوە ڕۆژی پێنجشەممە داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرا.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. شوێنەوارێكی نوێ دۆزرایەوە و وەزیرێك بە گەنجینە ناویدەبات

بابەتی دواتر

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share