بەهای بیتكۆین بەرزبووەوە و گەیشتە 25 هەزار دۆلار

بەهای بیتكۆین بۆ بەرزترین ئاستی دوو مانگی ڕابردووی بەرزبووەوە و گەیشتە 25 هەزار دۆلار، ئەوەش بە ترۆپكی بووژانەوەی بازاڕی دراوی ئەلیكترۆنی لەمساڵدا دادەنرێت.

بۆ ماوەیەكی كەم، بەهای یەك بیتكۆین 25 هەزار دۆلاری تێپەڕاند و دانەیەكی بە 25.031 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا، دواتر بەهاكەی دابەزی و یەك بیتكۆین بە زیاتر لە 24 هەزار و 750 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكاتی بیتكۆین، بەهای دراوی ئەلیكترۆنیی ئیسەریوم بە ڕێژەی 2% بەرزبووەوە و گەیشتە دوو هەزار و 30 دۆلار و 50 سەنت بۆ هەر دانەیەك لەو دراوە.

لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، نرخی دراوە ئەلیكترۆنییەكان بۆ ئاستێكی نزم دابەزی و بیتكۆین و ئیسەر و جۆرەكانی تر ڕێژەی 50%ی بەهاكانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share