خێزانێك لە “كۆمەڵكوژی” دەربازبوون

ڕومانەیەك هەڵدرایە ماڵێكەوە و سەرچاوەیەكی ئەمنی بە هەوڵی “كۆمەڵكوژكردن” ناویدەبات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئاشكرایكرد، ڕومانەیەك هەڵدراوەتە ماڵی هاوڵاتییەكەوە لە ناوچەی باب دەرب كە حەوت كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی بەعقوبەوە دوورە.

بەپێی سەرچاوەكە، سەرباری ئەوەی دەرزیی ڕومانەكە دەرهێنرابوو، بەڵام نەتەقیوەتەوە و تیمێكی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەكە و ڕومانەكەیان هەڵگرتووەتەوە.

ئەو سەرچاوە ئەمنییە كە لە پارێزگای دیالەوە لێدوانی بۆ میدیا داوە دەڵێت، ڕومانەكە براوەتە شوێنێكی تایبەت بۆ ئەوەی بەبێ گەیاندنی هیچ زیانێك بتەقێندرێتەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دەركردنی حەلبووسی لە ماڵی مالكی ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە ناتوانێت کوندی ناونووس بکات و دوو ڕێگە چارەیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share