ژەهریان پێداون و سوتاندوونیان.. پۆلیس دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو خوشک دەستگیرکرد

پۆلیسی نەینەوا ئاشکرایکرد، کە توانیویانە تاوانی کوشتنی دوو خوشک ئاشکرا بکەن، کە دوای ئەوەی بڕێکی زۆر پارەیان لێوەرگیراوە لەلایەن دوو کەسەوە کوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە، پۆلیسی نەینەوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو خوشکە، کە یەکێکیان خۆی وەک پارێزەر پێناساندوون و بەڵێنی پێداون هاوسەرەکانیان لە زیندان ئازادبکات، لەبەرامبەردا برێک پارەی زۆری لێوەرگرتوون.

دوای ئەوەی ئەو دوو خوشکە داوای گەڕاندنەوەی پارەکەیان کردووە، تۆمەتباری یەکەم لەگەڵ کەسێکی دیکە ڕێککەوتووە بۆ کوشتنیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، تۆمەتبارەکە بە دوو خوشکەکەی ڕاگەیاندووە کە بڕۆنە بەغداد هاوسەرەکانیان ئازاددەکرێت و ڕادەستیان دەکەنەوە، لەکاتی چوونیان ئەو دوو کەسە ژەهریان کردووەتە خواردن و خواردنەوەی دووخوشکەکە و ژەهرخواردیان کردوون.

دواتر بردوونیان بۆ نزیک بەنداوی موسڵ و بە بەرد لە سەریان داوان، دوای کوشتنیان تەرمەکانیان سوتاندوون بۆ شاردنەوەی تاوانەکەیان.

ئەو دوو تۆمەتبارە ئێستا دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگای باڵای تاوانەکان دەکرێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.

بابەتی پێشتر

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی دواتر

بۆچی مێسی لە لیستی پاڵێوراوەكانی باڵۆندۆر نییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share