ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان ژنانن.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ڕێکخراوەکە، “بەر لە هاتنە سەر حوکمی تاڵیبان 11 هەزار و 857 ڕۆژنامەنووس لە ئەفغانستان هەبوون، ئێستا تەنها چوار هەزار و 759 کەسیان لەسەر کارەکانیان ماونەتەوە”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، 79.19%ی ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوەکە، لە 15ی ئابی 2021دا لە ئەفغانستان 547 دەزگای میدیایی هەبوون، دوای ساڵێک 219 لەوانە کارەکانیان وەستاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا چوار دامەزراوەی نوێ دەستیان بەکارکردووە.

باسی لەوەکردووە، هەندێک لە میدیاکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی گۆرانی و موزیکەوە پەخشیان ڕاگیراوە، هەندێکیشیان بەهۆی قەیرانی سەختی داراییەوە نەیانتوانیوە کاربکەن.

هەروەها پێش هاتی تاڵیبان دوو هەزار و 756 ڕۆژنامەنووسی ژن هەبوون لە ئەو وڵاتەدا، ئێستا تەنها 656 ڕۆژنامەنووسی ژن ماون، لە کۆی 34 پارێزگا لە 11 پارێزگا هیچ ڕۆژنامەنووسێکی تێدا نییە.

بەپێی ڕیزبەندیی ڕێکخراوەکە ئەفغانستان لە پلەی 156ەمین وڵاتی جیهاندایە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: سێ دەبابەی چـ.ـەکدارانی سەر بە دیمەشقمان تێکشکاند

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت سێ دەبابەی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقمان تێکشکاند، کە بۆردومانی نەخۆشخانەی خالید فەجریان دەکرد. ئاسایشی…
زیاتر ببینە

فەرماندەیەكی ئەمریكی: ئێران بەردەوامە لە تێكدانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فەرماندەیەكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، ئێران بەردەوامە لە تێكدانی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوەشدەكات، وڵاتەكەی بەرگریی موشەكی بۆ وڵاتانی كەنداو…
Total
0
Share