تەمەنی 91 ساڵە و چوارەم ژنییەتی .. خاوەنی فۆکس نیوز لە ژنەکەی جیابووەوە

ڕۆبەرت مەردۆک جەمسەری میدیایی جیهانی و خاوەنی کۆمپانیاکانی فۆکس گروپ و نیوز گروپە، دوای شەش ساڵ ژیانی هاوبەش جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی ڕاگەیاند.

ڕۆبەرت مەردۆک کەسایەتیی دیاری جیهانی لە بواری ڕاگەیاندن و جێری هۆل نمایشکار و ئەکتەری پێشوو لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جیابوونەوەیان ڕاگەیاند.

لە سەرەتای مانگی تەمموزدا جێری هۆلی تەمەن 66 ساڵ داوای جیابوونەوەی لە ڕۆبەرت مەردۆکی هاوسەری کە ئێستا تەمەنی 91 ساڵە تۆمارکردووە.

پارێزەرەکەی مەردۆک ڕایگەیاندووە، ئەو دوو هاوسەرە ئێستا بەتەواوی لەیەکتر جیابوونەتەوە و هیچ پەیوەندییەکیان نەماوە جگە لە هاوڕێیەتی.

لە ساڵی 2016دا ڕبەرت و هۆل لە ئاهەنگێکی ئاساییدا لە لەندەن هاوسەرگیرییان کرد، ئەمەش چوارەم جیابوونەوەی مەردۆکە، بەڵام پارێزەرەکەی دەڵێت، جیابوونەوەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کۆمپانیاکان و سامانەکەی مەردۆک نابێت.

ماردۆک خاوەنی کۆمپانیای “نیوز گروپە”ە، کە دایکی کەناڵی فۆکس نیوز و ڕۆژنامەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، زە سەن، نیویۆرک پۆست، زە تایمزە.

بابەتی پێشتر

لە دهۆک تانکەرێک گڕیگرت و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خاوەنی ئایەتە شەیتانییەکانە ..لە نیویۆرک بە چەقۆ هێرشکرایەسەر سەلمان ڕوشدی نووسەری هیندی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share