بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری تەواوبووە و ساڵی داهاتوو دەکرێتەوە.
زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە، زۆرینەی پرد و بەرزە پردەکانی تەواوبوون، بەشێک لە شەقامەکە قیرکراوە لە ئێستادا بە گشتی 77% ی کارەکانی تەواوبوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی پرۆژەکە دەکرێتەوە، مانگی ئەیلولی ساڵی 2026 تەواوی کارەکانی پرۆژەکە کۆتاییان دێت و بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە”.