بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری بەغداد چاویكەوت بە د. عادل عەبدولمەهدی سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسیيەكان و دۆخی ئەمڕۆی عێراق تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی و زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لە پێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكاندا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانيی بۆ هەر هەنگاوێك دووپاتكردەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە ڕێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، ” وڵات پێویستی بە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ڕێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان، ئەركی هەموومانە كار بۆ داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بكەین”.
لەبەرامبەردا د. عادل عەبدولمەهدی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ و سیاسەتی دروستی یەكێتيی كرد و وتیشی، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی سەرۆك مام جەلال دەدات و ئەمەش ئەو سیاسەتە دروستەیە كە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشكەری دەبێت”.