دەمانچەی ئاڵتوون كچە مۆدێلێك ڕووبەڕووی سزا دەكاتەوە

بەخشینی دەمانچەی ئاڵتوون و مۆڵەتی چەكهەڵگرتن بە كچە مۆدێلێك كە هاوكات پارێزەرە، كاردانەوەی لێكەوتەوە و سەندیكای پارێزەران ڕێكار دەگرێتەبەر.

مانگی ڕابردوو قەمەڕ سامەڕائی كە كچە پارێزەرێكی بەغدادە، ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە و دەمانچەیەك و مۆڵەتی هەڵگرتنی نیشاندا. دەمانچەكە بە ئاڵتوون ڕووپۆشكرابوو و ناوی كچە پارێزەرەكەی لەسەر هەڵكۆڵدرابوو، قەمەڕ لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت، دەمانچەكە و مۆڵەتەكەی بە دیاریی پێشكەشكراون.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە كاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بەدوای خۆیدا هێنا، بەكارهێنەران و چالاكوانان ڕەخنەی ئەوەیان گرت كە چۆن وەزارەتی ناوخۆ بە ئاسانی مۆڵەتی چەكهەڵگرتنی داوە بەو كچە كە لەگەڵ كاری پارێزەریدا، وەك كچە مۆدێل دەردەكەوێت.

لە نوێترین كاردانەوەی دۆسیەكەدا، سەندیكای پارێزەرانی عێراق بڕیاریدا ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەو ئەندامەی بگرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا بەدوای هێزی كاردا دەگەڕێت

بابەتی دواتر

ئاسایش لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا خواردنەکەیان ماددەی هۆشبەری تێدابووە و هەرای ناوەتەوە

ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە ئەمریکا خواردنێکیان پێدراوە ماددەی هۆشبەری تێدابووە، بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،…
Total
0
Share