خۆکوژێک بەر لە خۆتەقاندنەوەی بە کاروانێکی ماتەمگێڕانی شیعەدا کوژرا

تیرۆریستێكی خۆكوژ كە بەنیازبوو خۆی بە كاروانێكی ماتەمگێڕانی شیعە لە دیالە بتەقێنێتەوە، تەقەی لێكرا و كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان، لە كاتی قەرەباڵغبوونی کاروانێکی ماتەمگێڕانی شیعەدا لە باكووری خۆرهەڵاتی پارێزگای دیالە، تیرۆریستێكی خۆكوژ كە پشتێنی بۆمبڕێژكراوی لە خۆی بەستبوو، هەوڵیداوە خۆی بگەیەنێت بە كاروانی ماتەمگێڕاندا و ویستوویەتی كردەوەی خۆكوژییانە ئەنجامبدات.

میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، بەر لەوەی تیرۆریستەكە خۆی بتەقێنێتەوە، هێزە ئەمنییەكان كە لە ناوچەكەدا بڵاوكراونەتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە ڕێوڕەسمەكانی عاشورا و ماتەمگێڕان، تەقەیان لە خۆكوژەكە كردووە و كوشتوویانە.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەرێك<br>لیوایەكی پێشمەرگە و شەش پاسەوانی ڕادەستی دادگا كران

بابەتی دواتر

ئەو تۆمەتبارانەی تاوەرەكانی كارەبایان لێكردبووەوە دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار چەكداری داعش كوژران

چوار تیرۆریستی داعش لە كەناراوەكانی دەریاچەی حەمرین كوژران و چەندین كەرەستە لەناوبراون، لەوانە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی. شانەی…
Total
0
Share