پۆلیسی سوید لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی باشوری کوردستان ڕونکردنەوە دەدات

وتەبێژێک بەناوی پۆلیسی شاری ستۆکۆڵمەوە لە سوید لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی ڕانییەی لە هۆتێلێکی ئەو شارە ڕونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا نازارێت هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکە چییە.

بڵێسە عومەر کوێخا سابیر، ئەو گەنجەیە کە خەڵکی قەزای ڕانییەیە و ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە هۆتێلێکی شاری ستۆکۆڵم بە مردووی دۆزرایەوە.

پۆلیس لەبارەی مردنەکەیەوە دەلێت، “تا ئێستا ڕوننیە کە ئەو کەسە کوژراوە یان خۆی کوشتووە یان هەر هۆکارێکی دیکە، چونکە تیمی هەڵگرتنەوەی بەڵگەکان شوێنی ڕوداوەکەیان پشکنیووە و لە سەرەتادا ناتوانرێت هیچی لەسەر بوترێت”.

پۆلیسی سوید ئاشکرایکردووە، “شایەتحاڵان لە هۆتێلەکەدا قسەیان بۆ پۆلیس کردووە و لێکۆڵینەوە دەکرێت لە بەڵگەکان و قسەی شایەتحاڵان تا بزانرێت سەرەداوەکان چییە”.

برایەکی عومەر کوێخا سابیر ڕەتیدەکاتەوە کە دەنگۆکان لەبارەی کوشتنی براکەیەوە ڕاستبن و ئەوان پێیان وانییە هۆکارێکی دەرەکی یان نەتەوەیی لەپشتی ئەم ڕوداوەوەبێت.

بڵیسە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژی و پێشتر لە ساڵی 2014 دا وەک خۆبەشخ بەشداری لە ڕازگارکردنی کۆبانێ و شارەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کردبوو لە دەستی داعش.

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە بڵێسە لەسەر ئەم هەڵوێستەی کوژرابێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆندی لەگەڵ مانچستەر سیتی نوێکردەوە

بابەتی دواتر

محەمەد شۆڵ هۆکاری شکستی ئەڵمانیا ئاشکرادەکات: پەیوەندی بە لۆوڤەوە نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share