لەم مانگەدا عێراق ڕۆژانە 2 ملیۆن و 870 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە

Oil tankers are anchored at Basra harbour, 550 kms (340 miles) south of Baghdad, on February 19, 2010. Iraqi Oil Minister Hussein al-Shahristani announced the construction of four new water platforms to ease the export of oil and increase its production. AFP PHOTO/ESSAM AL-SUDANI (Photo credit should read ESSAM AL-SUDANI/AFP via Getty Images)

وەزیری نەوتی عێراق، ئاشكرایكرد، لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕی 2 ملیۆن و 870 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ھەناردەکراوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 29ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، کۆی گشتیی نەوتی ھەناردەکراو لە بەندەرەکانی باشووری عێراقەوە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 770 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها 100 ھەزار بەرمیلی دیکەش ڕۆژانە لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیا و وڵاتی ئوردن-ەوە ھەناردەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدا کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا عێراق 2 ملیۆن و 876 ھەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا ھەناردەکردووە.

ئیحسان عەبدولجەبار جەختیکردووەتەوە، عێراق پابەندە بە ڕێککەوتنی (ئۆپیک پڵەس) بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان.

بابەتی پێشتر

یەكێتی و گۆڕان داوا دەكەن "بەپەلە" وەفدێكی هەرێم بچێتە بەغداد

بابەتی دواتر

هەورامان دەچێتە لیستی کەلتوری و فەرهەنگی یونسکۆوە +وێنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share