نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو دابەزی، ئەمڕۆ دابەزینێكی كەمی دیكەی بەخۆیەوە بینی.

لە مامەڵەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەدا پێنوێنیەكانی نرخی نەوتی خاو بە سووری مایەوە، بەجۆرێك گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت گەیشتە 94.25 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بە دابەزینی 0.71%ی نرخەكەی.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی ڕۆژئاوای تەكساس گەیشتە 88.10 دۆلار بە دابەزینی 1.2% دۆلاری نرخەكەی.

دوای دابەزینەكەی دوێنێ، بەیانی ئەمڕۆ هەردوو جۆرەكەی نەوتی خاو بەڕێژەی 1% بەرزبوونەوە، بەر لەوەی جارێكی دیكە دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.

دابەزینی نرخی نەوت لە سایەی مەترسییەكان لە ڕوودانی داڕمانی ئابورییە، ئەو پرسەی كاریگەری لەسەر خواستی جیهانی لەسەر نەوت دەبێت.

بابەتی پێشتر

پارەیەكی زۆر دەدرێت بە زیانلێكەوتووانی ڕووداوەكانی هاتوچۆ

بابەتی دواتر

لەمەودوا سكاڵاكردن لە دامودەزگاكانی حكومەت ئاسان و ئۆنلاینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەی 320 ملیارەكە دەگات؟

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو، ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر حسابی هەرێمی كوردستان كە وەك بەشێك لە موچەی…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 152 هەزار و…
Total
0
Share