حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و تاوتوێی قەیرانەكان كراون كە بەرۆكی وڵاتیان گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوایین پێشهاتە سیاسییەكان تاوتوێكراون و جەختلە دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پێناو خزمەتكردن بە گەلی عێراق كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بە شێوازێكی سەیر گرتووخانەكەیان "شكاندووە".. دەیان زیندانیكراو هەڵاتن

بابەتی دواتر

78%ی ئەمریكییەكان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە شەڕكردن لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share