بەغداد ڕەزامەندیدا.. دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 97 ملیار دینار لە بەغدادەوە خراوەتەسەر هەژماری تایبەتی وەزارەتی بازرگانی و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێـت.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، بڕی97 ملیار و 362 ملیۆن دینار خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان كە بریتیە لە بەشێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022.
پارەكە بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشدەكرێن:-
سلێمانی بڕی 50 ملیار و 362 ملیۆن دینار.
هەولێر بڕی 30 ملیار دینار.
دهۆك 17 ملیار دینار.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاشكرایكرد، دوای تەواوكردنی ڕێكارە كارگێری و داراییەكان لە ئایندەیەكی نزیك دەست بەدابەشكردنی پارەكە بەپێی ڕۆژی ڕادەستكردنی گەنم بە سایلۆكان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەرێم وردەكاریی دانانی كامێرا نوێیەكان و تۆماركردنی سزا بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

کیریۆس گەیشتە فیناڵی واشنتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share