ئامادەكاری بۆ بەرێوەچوونی ‌چوارەمین خولی خەڵاتی كارۆ دەكرێت

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی لیژنەی تایبەت بە خەڵاتی كارۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎”‌‎لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، ئامادەكاری بۆ چوارەمین خولی خەڵاتی كارۆ دەكرێت كە وەك وەفایەك چوارەمین خەڵاتی كارۆ بەناوی د. مارف عومەر گوڵەوە ناونراوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “لەدوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكە (حەكیم مەلاساڵح) لە هەڵەبجە پاڵێوراوی چوارەمین خەڵاتی كارۆیە و لێكۆڵینەوەیەكی بەناونیشانی (نالی لە ڕوانگەیەكی ترەوە) لە دووتوێی كتێبێكدا بۆ چاپدەكەین”.

هەر لە ڕاگەیەندراوی لیژنەكەدا هاتووە، ئەم لێكۆڵینەوەیە، مامۆستا ڕێبوار حەمەتۆفیق پێداچوونەوەی بۆ كردووە، د. هێمن عومەر خۆشناو پێشەكی بۆ نووسیوە، لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر لەسەر چاپكردنی كتێبەكە و سازدانی مەراسیمی ڕێزلێنانی نووسەر بڵاودەكرێنەوە.‎

حەكیم مەلاساڵح كێیە؟

حەكیم مەلاساڵح عەبدولكەریم، لە ساڵی 1954 لە هەڵەبجە لەدایكبووە، بەهۆی پێشمەرگایەتییەوە وازی لە خوێندنی زانكۆ هێناوە، تائێستا 24 كتێبی چاپكراوی هەیە و هەشت كتێبی ئامادەیە بۆ چاپكردن كە زیاتر لە 40 ساڵە دەستی بە نووسینی بابەتی وێژەیی و نووسینی هۆنراوە و لێكۆڵینەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

سەدر بۆ لایەنگرانی: بەهەوڵی ئێوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات

بابەتی دواتر

دۆرتمۆند 1-0 بایه‌ر لیڤه‌رکوزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share