دوو ڕۆژە باوك و كچێكی ئاوارە لە دهۆك بێسەروشوێنن

وێنەی كچ و باوكەكە

ماوەی دوو ڕۆژە باوك و كچێكی ئاوارەی ئێزدی بێسەروشوێنن و پۆلیسی زاخۆ داوای هاوكاری دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە باوكێك بەناوی (فاروق ميرزا خلف ) لەگەڵ کچەکەیدا بەناوی (ئاخین فاروق) بێسەروشوێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو باوك و كچە ئاوارەی شەنگال-ن و ماوەی دوو ڕۆژە لە كامپی چەم مشكۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەرچوون و تائێستا نەگەڕاونەتەوە و سۆراغیان نییە.

پۆلیسی زاخۆ داوای هاوكاری و كارئاسانی لە هاوڵاتییان بەمەبەستی دۆزینەوە یان زانینی چارەنووسیان دەكات.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە زاخۆ خنكا

بابەتی دواتر

كاندیدێكی سەرۆك وەزیران: بەریتانیا تاوتوێی كشانەوە لە دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share