دیپلۆماتێكی ئێرانی: دانوستانەكانی ڤیەننا چووەتە كاتژمێرە یەكلاكەرەوەكانەوە

دیپلۆماتێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، ئەم كاتژمێرانەی ئێستا لە دانوستانەكانی ڤیەننا “یەكلاكەرەوەن”، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی تەهران تایمز-ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە.

دیپلۆماتەكە، كە ڕۆژنامەكە ناوی بڵاونەكردووەتەوە، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پێویستە لە نزیكترین كاتدا “دڵنیایی بە لایەنی ئێرانی بدرێت” لە وتووێژەكانی زیندووكردنەوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015.

ئەوەشی وت، جەختكردنەوە لەسەر پرسە پەراوێزەكان لە دانوستانەكاندا لەبری دۆسیەی سەرەكییەكان “ناجددی بوونی لایەنەكەی دیكە” نیشاندەدات.

لای خۆیەوە حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تاران گرنگی بە “ڕەچاوكردنی هێڵە سوورەكان دەدات” لە دانوستانەكانی ڤیەننا لەگەڵ پارێزگاری لە توانا ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی.

لەو چێوەیەدا كۆمسیۆنی ئەوروپا دووپاتیكردەوە، پێویستە تاران و واشنتن “دوا هەوڵی خۆیان” بخەنەگەڕ بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ساڵی 2015 لەو وتووێژانەدا كە دوێنێ پێنجشەممە لە ڤیەننا دەستیانپێكردەوە.

بابەتی پێشتر

حەلبوسی پاڵپشتیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات

بابەتی دواتر

پێچەوانەی شارەكانی عێراق لە ناوچەیەكی گەرمی هەرێم دەوام زیادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share